سەردێر

نرخی دۆلار دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ چوار شەممە 27-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزارو 400 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 280 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.