سەردێر

بایدن لەچانسی ڕۆژئاوایە

خەڵك-بەشی هەواڵ

چاودێرێك سیاسی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی جۆ بایدن كاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر كوردانی ڕۆژئاوا.

هەرچەندە لە سەردەمی دۆناڵد تڕەمپ ئەمریكا پشتی لە كوردانی ڕۆژئاوای كرد، توركیا هێرشی كردەسەر بەشێك لە خاكەكەی، بەڵام چاودێرانی سیاسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، هاتنی جۆ بایدن سەرۆكی نوێی ئەمریكا كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان.

مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هاتنی جۆ بایدن بۆ دۆخی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان ئەرێنی دەبێت.

وتیشی”لە ڕۆژئاوا دۆخەكە بەرەو باشی دەچێت، ئەو دۆخەی لە پێش تڕەمپ بوونی هەبوو باشتر دەبێت و ئەو هەموو دڵەڕاوكێیەی لەسەریانە باش دەبێت و نامێنێت”.

ئاشكراشیكرد، ستراتیژییەتێكی چەسپاوتر لە ڕۆژئاوای كوردستان بەڕێدەكرێت كە مانەوەی ئەمریكایە لە ناوچەكەدا.