سەردێر

پێنجوێن ئامادەكاری بۆ بەفر دەكات

خەڵك-

قائیمقامی پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، وەك ساڵانی ڕابردوو سەرجەم تیمەكانمان لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك كە كەشوهەوا دەیخولقێنێت.
هەفتەی ڕابردوو بەهۆی بارینی بەفر لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، ڕێگای هاتوچۆی شۆفێران لە هەندێك ناوچە ئاستەنگی بۆ دروست بوو، بەڵام تیمەكانی شارەوانی و ئاوەدانكردنەوە توانیان شەقامەكان لە بەفر پاك بكەنەوە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی پێنجوێن بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ئامادەركارییەكمان بۆ بارینی بەفر كردووە لە كات و شوێنێكدا بێت لە ناوچەكە.

وتیشی”سەرجەم تیمەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاوەدانكرنەوەی سلێمانی و تیمەكانی شارەوانی پێنجوێن لە حاڵەتی ئامادەباشیدان”.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە باران و بەفر بارین لە چەند ناوچەیەكی هەرێم دەستپێبكاتەوە.