سەردێر

پارەی جوتیاران دابەش دەكرێت

مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكان چارەسەردەكرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت: بەمزووانە پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت و مووچەی كارمەندانی فەرمانگە فیدراڵییەكان چارەسەر دەكرێت.

د.ڕێبوار كەریم مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی (۲۸٦) ملیار دیناری گەنمی ساڵانی (2014،2015،2016) درا، كە دەكاتە نیوەی شاستە داراییەكانی جوتیاران، تكایە ئەوەلیاتەكانتان ئامادەبكەن، چونكە بەزووترین كات دابەش دەكرێت”.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكانی هەرێم ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێكیتر جەختمان كردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی مووچەكانیان. لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێكی نائەمین لە هەرێم. ئەوا با ڕاستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزووترین كات ئەم بابەتە چارەسەر دەكەن”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دوو بابەتی گرنگ..

1. سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی ساڵانی (۲٠۱٤_۲٠۱٥_۲٠۱٦). كە بەهۆی گەندەڵی دەسەڵاتدارانەوە دواكەوتبوو. بەخۆشحاڵییەوە پێتان ڕادەگەیەنم كە ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی (۲۸٦) ملیار دیناری گەنمی ئەو ساڵانە درا، كە دەكاتە نیوەی موستەحەقاتەكانی جوتیاران. تكایە ئەوەلیاتەكانتان ئامادەبكەن، چونكە بەزووترین كات دابەش دەكرێت.

2. سەبارەت بە مووچەی فەرمانگە فیدراڵییەكان، كە هەرێم دەستی تاڵانی تێخستووە. ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێكیتر جەختمان كردەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی مووچەكانیان. لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێكی نائەمین لە هەرێم. ئەوا با ڕاستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزووترین كات ئەم بابەتە چارەسەر دەكەن.

 

د.ڕێبوار كەریم مەحمود

پەرلەمانتاری عیراق