سەردێر

بایدن: پێویستە ترەمپ دادگایی بكرێت

خەڵك-
جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە دیمانەیەكی لەگەڵ تۆڕی (سی ئێن ئێن)، باس لەو ڕێكارانە دەكات كە بۆ دادگایی كردنی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجومەمەنی پیران دەگیرێنەبەر، جەختیش لەسەر پێویستی دادگاییی كردنەكە دەكاتەوە.

بایدن ڕایگەیاند”داگایی كردنی ترەمپ پێویستە بۆ پرۆسەی یاسادانان و هەڵبژاردنی كاندیدەكانی داهاتووی ئیدارەی ئەمریكا، بەگەڕنەخستنی هەوڵەكانیش بۆ دادگایی كردنەكە، خراپ دەبێت”.

بە وتەی سەرۆكی نوێی ئەمریكا بەدووری زانی ترەمپ دەنگی پێویست دەستەبەر بكات بۆ ئیدانەنەكردنی، “بەڵام ئەنجامەكەی جیاواز دەبوو گەر لەسەركارلابردنی پێش شەش مانگ بوایە لە كۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆكایەتی”.

بایدن دەڵێت”لەوبڕوایەنیم 17 سیناتۆری كۆماری دەنگ بۆ ئیدانەكردنی ترەمپ بدەن، ئەنجومەنی پیران دووجار گۆڕانكاریی بەسەردا هات لەو دەمەی ئێمە لە ئیدارەدا بووین، بەڵام گۆڕاكارییەكان گەورە نەبوون”.

دوێنێ‌ دوو شەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، ڕەزامەندی لەسەر لیستی تۆمەتەكانی ترەمپی پەسەند كرد، سەبارەت بە تۆمەتباركردنی بە هاندان بۆ هەڵكوتانە سەر كاپیتۆڵ لە شەشی ئەم مانگە.