سەردێر

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا دەستیلەكاركێشایەوە

خەڵك-
جۆزیی كۆنتنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا بەهۆی ئەو تەنگژە سیاسییە قوڵەی لە حكومەتەكەیدا دروستبوو. دەستی لە پۆستەكەی كێشایەوە.

جۆزیبی كۆنتی سەرۆكی حكومەتی ئیتاڵیا، زۆرینەیەكی كەمی لە ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی بەدەستهێنا، ئەمەش بووە مایەی پارێزگاریی لە هاوپەیمانی فەرمانڕەوا، بەر لەوەی دوو وەزیر لە حزبی فیفا ئیتاڵیا دەست لە پۆستەكەیان بكێشنەوە كە بووە مایەی دروستكردنی تەنگژەیەكی سیاسی مەترسیدار لە ئیتاڵیا.

دوێنێ‌ دوو شەممە، كۆنتی لەبەردەم ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند”بۆ هەموو ئەوانەی چارەنوسی ئیتاڵیا لە دڵیاندایە، داوا دەكەم لەمڕۆدا یارمەتیمان بدەن بۆ ئەوەی جارێكی تر لەم تەنگژەیەی تێیكەوتووین بە خێرایی دەربچین و قوتارمان ببێت”.