سەردێر

داوای گەڕانەوە دەكرێت بۆ ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران

خەڵك-

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، مۆسكۆ و تاران بایەخ بە قوڵكردنەوەی دیالۆگی تایبەت بە پرسەكانی وەك ئاسایش لە ناوچەی كەنداو و باشكردنی ڕەوشی ئەفغانستان و قەرەباخ دەدەن.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە میانی پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، “مۆسكۆ و تاران خواستیان لە گەڕانەوەی هەموو لایەنەكانە بۆ ڕێكەوتنی ئەتۆمی”.

بە وتەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، “لە هەموو ئەو بابەتانەی زیاتر پێداگری لەسەر دەكرێت لەمڕۆدا، ڕزگاركردنی پلانی كاریی هەمەلایەنەیە بۆ چارەسەركردنی دۆسێی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئێمە و ئێران بەوپەڕی ڕاستگۆییەوە دەمانەوێت هەموو لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی تایبەت بە پلانی كاریی هەمەلایەنە و هاوبەش سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران”.