سەردێر

لێپرسینەوە لە وەزیری كارەبا و نەوت دەكرێت

پەڕلەمانی عێراق جەخت لەسەر لێپرسینەوە لە وەزیرەكانی كارەبا و نەوت دەكاتەوە

 

ئەندامێكی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، جەخت لەسەر لێپرسینەوە لە وەزیری كارەبا و نەوت دەكەنەوە.

ئەمجەد عەقابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی وزە بەكەناڵی دیجلەی ڕاگەیاندووە، پەڕلەمانی عێراق جەخت لەسەر لێپرسینەوە لە وەزیرەكانی كارەبا و نەوت دەكاتەوە و ئەگەر خزمەتگوزراییەكە باشتر نەكەن بەدڵنیاییەوە متمانەیان لێوەر دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە هۆكاری سەرەكی كەمبونەوەی كارەبا دەگەرێتەوە بۆ وەزارەتی نەوت كە رادەستكردنی سوتەمەنی زەیتی دواخستوە لە حاڵەتی كەمبونەوەی غازی هاوردەكراو بۆ بزوێنەرەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا.

ئەوەشی ڕاگەیاندووە، بڕین و كەمبونەوەی كارەبا و دروستكردنی قورسایی لەسەر شانی هاوڵاتیانی عێراق، مایەی قبوڵكردن نیە كە ئەم حكومەتە و كابینەكانی پێشوتریش لەدابینكردنیدا شكستیان هێناوە.

ئەمجەد عەقابی ، داوای لە ئەندامانی لیژنەكە و ئەنجومەنی نوێنەران كردووە ئەگەر هەردو وەزیری كارەبا و نەوت توانای چارەسەری كێشەكانیان نەبێت متمانەیان لێوەربگیرێتەوە.

خەڵك-بەشی هەواڵ