سەردێر

مووچەی 18 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت

وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوار شەممە مووچەی 18 وەزارەت و دەستە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی هەریەك لە وەزارەتەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئەنجوومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین مووچە وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكان، مووچەی ئەو وەزارەتەكانە بە لێبڕینی 21% دەبێت، هاوكات مووچەی پلە باڵاكانیش 50%ی لێدەبردرێت.

 

خەڵك-بەشی هەواڵ