سەردێر

كۆرۆنا لە ئێران كەمی نەكردووە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6420 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 6420 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 79 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 385 هەزار و 706 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 57 هەزار و 560 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.
خەڵك-بەشی هەواڵ