سەردێر

هەڕەشەی گرتنەوەی ئاوی دوكان دەكرێت

هەریەك لە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و نوێنەری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و شەست جوتیاری هەرێمی كوردستان و لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەڕلەمان تایبەت بە پارەی گەنمی جوتیاران لەنێوان نرخی پاڵپشتی و نرخی بازرگانی بۆ ساڵانی ڕابردوو لەلایەن حكومەتی عێراقی فیدراڵ كۆبوونەوە.

عوسمان ئەمین بەنوێنەرایەتی جووتیاران ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر میكانزمی پارەی ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦بووە، بەڵام هیچ بڕیارێك نەدراوە و بڕیارە نیوەی پارەكەمان پێبدەن.

دەشڵێت”داوا لە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە عێراق و هەرێم دەكەین بێنە سەرخەت بۆ هێنانی ئەو پارەیە كە ٥٥٦ ملیار دینارە، هیچ بیانوویەكیش نیە بۆ ڕاگرتنی ئەو پارەیە، بەڵام بابەتەكە بەسیاسی كراوە، داوا دەكەم بایكۆتی پەڕلەمانی عێراق بكەن وەك چۆن لەسەر پۆستی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی بایكۆت دەكەن”.

لای خۆشیەوە ڕابەر حەمەدەمین وەك جوتیارێك وتی”ئەگەر مەبەستیان هەبێت بەرپرسان لە ٢٤ كاتژمێر پارەكە دێنن، ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا نەینێرێت، ئەوا ژمارەیان زۆرە و وەك جووتیار ڕێگانادەن وەزارەتی بازرگانی عێراق گەنم لەسایلۆكان بگوازێتەوە و ئاوی دەریاچەی دووكانیش لەسەر بەغدا دەگرنەوە.
خەڵك-ئارام سەردار