بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە لەكاتەكانی بەیانیدا ئاسمانی ناوچەكەمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و سەرەتا نمە باران دەبارێت و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی كەم دەبارێت.
دەقی ڕاگەیەنراوەكە..
خەڵك-بەشی هەواڵ