سەردێر

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

 

بڕیارە پەرلەمانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ لە وەرزی یاسادانانی یەكەم كۆبوونەوەی ژمارە 37 ئەنجام بدات .

سەلیم شوشكەیی ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند،
بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ پەڕلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 37ـی وەرزی یاسادانانی یەكەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بكات.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوە كرد كۆبوونەوەكە چەند بڕگەیەك لەخۆدەگرێ‌ لەوانە:
* تەواوكردنی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بیمەی كۆمەڵایەتی و خانەنشینیی كرێكاران.

*دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای سەندیكای ژمێریاران و وردبینان.

*دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری دووەمی یاسایەكی تایبەت بە پزیشكی ڤیتێرنەری.

* ئاڕاستەكردنی پرسیارێكی زارەكی بۆ سەرۆكی دەزگای زیندانە سیاسییەكان.

خەڵك-بەشی هەواڵ



هەلبژاردە

گرنگترینەکان