سەردێر

قەرز، پێشكەش بە پڕۆژە كەسییەكان دەكرێت

 

ڕێكخراوی chf ئەمریكی بەمەبەستی هاوكاریكردنی ئەو توێژانەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەرپەرشتی دەكات، وەك خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان، دەستپێكی هەڵمەتی هۆشیاری و تەندروستییان لەگەڵ وەزارەتی كار ڕاگەیاند و هاوكارییە تەندروستییەكانی خۆی گەیاندە ئەو وەزارەتە.

یوسف چاوشین بەڕێوەبەری گشتی چاودێری كۆمەڵایەتی هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆمەك و هاوكارییەكان یارمەتیدەری باشیان دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی كەمئەندامان و بێ سەرپەشتان و كرێكاران و ئەوانەی بەدوای كاردا دەگەڕێن بكەن، ئەم هاوكارییانەی ڕێكخراوە ئەمریكییەكانیش هۆكارێكە زیاتر خزمەت دەكات.

دەشڵێت”ڕێكخراوە ئەمریكیەكان پڕۆژەی داهاتوویان پێدانی قەرزی بچووكە بە پڕۆژە كەسییەكان، ئەمەش دەبێتە هاوكارێكی باش بۆ ئەوانەی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن و ببن بە خاوەن پڕۆژەی خۆیان”.

خەڵك-ئارام سەردار