سەردێر

نرخی زێڕ و دراوەكان

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە بەرزی ماوەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 26-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 700 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”100 دۆلاری ئەمریكی بە 2 ملیۆن و 270 هەزار تمەنی ئێرانی مامڵەی پێوە كراوە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

 

هاوكات بەهای دراوە جیهانییەكانی دیكە بەمشێوەیەیە..

100یۆرۆ بەرامبەر بە 176000 دیناری عێراقی
100پاوەنی بەریتانی بەرامبەر بە 197000 دیناری عێراقی
100لیرەی توركی بەرامبەر بە 20000 دیناری عێراقی
1 دیناری ئوردنی بەرامبەر بە 2500 دیناری عێراقی

 

هاوكات نرخی زێڕیش لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە..
مسقاڵێك زێڕی عەیار (24) بە 434000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (21) بە 382000 دیناری عێراقی
مسقاڵێك زێڕی عەیار (18) بە 325000 دیناری عێراقی

خەڵك-بەشی هەواڵ