بەڕێوبەری كەشناسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت كۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی دیكەی سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاسۆ كەمال بەڕێوبەی كەشناسی سلێمانی بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، بۆ ئەمڕۆو سبەی تا ڕادەیەك پلەكانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی ئەم هەفتەیە گۆڕانكاری بەسەردا دێت و شەپۆلێكی سەرما ڕوو لە هەرێم دەكات.
وتیشی، شەپۆلەكە تا ڕادەیەك مام ناوەند دەبێت وبەو جۆرە سارد نابێت و باران بارینیشی لەگەڵ دەبێت و پێدەچێت لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر ببارێت.
خەڵك-بەشی هەواڵ