بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێك كاتیش بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لە هەندێك ناوچە.
خەڵك-بەشی هەواڵ