سەردێر

هەرێم، پیشنیازێكی عێراق ڕەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردنی زیاتری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم گەیشتنە بەغدا و دوێنێ دوو شەممەش قوباد تاڵەبانی سەرۆكی شاندەكە بەرەو بەغدا بەڕێكەوێت بۆ ڕێكەوتنی كۆتایی، بەڵام بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێكەوتنێك و پێشنیازێكی حكومەتی عێراقیشیان ڕەتكردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، حكومەتی عێراق پێشنیازی ڕادەستكردنی مەلەفی نەوتی داوەتە حكومەتی هەرێم، بەڵام ڕازی نەبووە و ئاشكرایانكردووە، مەرج و پێشنیازی لەو شێوەیە نادەستوورییە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تاكو ئێستا حكومەتی هەرێم ڕازییە بە ڕادەستكردنی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بەڵام لایەنە شیعییەكان داوای هەموو نەوت یاخود زیاتر لە 350 هەزار بەرمیل دەكەن.