خەڵك-بەشی هەواڵ
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویكردووتەوە، ئەمڕۆ مووچەی چەند وەزارەت و دەزگایەكی دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سێ شەممە 26-1-2021 مووچە وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.
ئاشكراشیكرد، دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینی 21% دەبێت و وەك مانگەكانیش ڕابردووش پلە باڵاكان 50%ی مووچەكانیان لێدەبڕدرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، ساڵی ڕابردوو تەنها پێنج مووچە بە لێبڕینەوە دابەش كرا و مووچەی 7 مانگیش تاكو ئێستا چارەنووسیان نادیارە.