كەشناسێك وادەی تەواوبوونی تەوژمی سەرماوسۆڵەی ئەم وەرزە ئاشكرا دەكات كە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەهێزترین تەوژمی بەخۆوەبینی و پلەی گەرمای بۆ ژێر سفری سەدی دابەزاند.
سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”تەوژمی سەرما كە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا گاریكەریی لەسەر وڵات دروستكرد كۆتایی هات، بەڵام تەوژمێكی تر لەگەڵ كۆتایی مانگی شوبات و دەستپێكردنی مانگی ئادار بەڕێوەیە، دوای ئەوەش دەكرێت بڵێین، تەوژمەكانی سەرمای زستان بەرەو تەواوبوون دەچن”.
بە وتەی عەتیە:”تەوژمەكانی سەرماوسۆڵە لە وەرزی زستاندا لە عیراق، لە ناوەڕاستی مانگی ئایاردا لە هەموو ساڵێكدا كۆتاییان دێت، مانگەكانی كانوونی یەكەم و كانوونی دووەمیش بە ساردترین مانگەكانی زستان دادەنرێن، مانگەكانی تر هەرچەندە ساردبن، بەڵام ساردییەكەیان لەو دوو مانگە كەمترە”.
كەشناسە عیراقییەكە پێشبینی دەكات:”بارانبارین لە وڵاتدا لەڕووی كەشوهەوا و ژینگەی وڵاتەوە، لە ناوەڕاستی ئایاری داهاتوو تەواو ببێت، بەڵام ڕەنگە ئەوەش درێژە بكێشێت یان كەمببێتەوە”.
خەڵك- بەشی هەواڵ