ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25-1-2021 لە سەر ڕێگای زینێ-ی وەرتێی سەر بە شاۆچكەی ڕواندز ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان ڕوویدا و بەوهۆیەوەشەوە پێشمەرگەیەك بەناوی (ٲ-ل)گیانی لەدەستداو سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
هاوكات ئەو پێشمەرگە لەدایكبووی (1981)ی دانیشتوی زینێ-ی وەرتێیە و خێزاندارە و دوای ئەوەی دەچێت بۆ ڕانیە بۆ مەبەستی وەرگرتنی مووچە و دوای گەڕانەوەشی لەڕێگادا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت وگیانی لەدەستدا.
خەڵك نزارمستەفا