سەردێر

بودجەی 2021ی عیراق پەسەند دەكرێت

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، وادەی كۆتایی هاتنی گفتووگۆكان لەسەر ڕەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021، ڕادەگەیەنێت.

تەلەفیزیۆنی فەرمی (العراقیە) لە زاری ماجیدە تەمیمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بڵاویكردەوە”لیژنەكەیان كاتێكی بۆ كۆتایی هاتنی گفتووگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی دارایی ساڵی 2021 دیاریی كردووە كە كۆتایی ئەم هەقتەیەیە، رێگەچارەی بەرهەمدار و گونجاویش دانراوە”.

بە وتەی تەمیمی”كۆبوونەوەكان بەردەوامن لەپێناو دانانی پلانێك بۆ پاش خوێندنەوەی ماددەكانی بودجەی و گفتووگۆ لەنێوان ئەندامانی لیژنەی دارایی، بۆ ئەو مەبەستەش زۆرێك لە بەرپرسان میوانداریی كراون و بەسەر چەند لیژنەیەك لە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزرەتەكاندا دابەش كراون، ئەمەش دوای ئەوەی داوای زانیاریی و وردەكاریی بودجەكانیان لێكرابوو”.

خەڵك- بەشی هەواڵ