بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، دوای ڕەزامەندی دادگای هەڵەبجە و بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە هەستان بەپانكردنەوەی ٣٥٠ ماتۆڕسكیل .
ئەو ماتۆڕسكیلانەی ساڵی ڕابردوو ، كە لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو، بە ڕەزامەندی دادگای هەڵەبجە و بە چاودێری پارێزگاری هەڵەبجە سەرجەمیان ، كە 350 ماتۆڕسكیل بوو پانكرانەوە.
لەناوبردنی ئەو ماتۆڕسكیلانە لە كاتێكدایە، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەكانەوە هیچ ڕێگریەك لە ماتۆڕسكیلی تۆماركراو ناكرێت و ئەوانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت ئەو ماتۆڕسكیلە بێ سەرەتاكانە .