سەردێر

سلێمانی سبەێنی پێوەری زیرەك لەگەڕەكی كازیوە دەبەسترێت

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری گەڕەكی كازیوە، ماڵەكانی پشت یاریگای چیا دەكەنەوە، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری‌ دانیشتوانی گەڕەكی كازیوە ، ماڵەكانی پشتی یاریگای چیا دەكەنەوە، كە دەكەونە سەر فیدەری (192) سبەینێ سێشە‌ممە ( ‌26/1/2021) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.

دەشڵێت،”سبەینێ لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە ، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان