سەردێر

هەرێم و بەغدا وەك حكومەت رێككەوتن

كۆبونەوەی ئەمشەو یەكلاكەرەوە دەبێت هەرێم ئامادەیە نەوت رادەست بكات

ئەمشەو لە كاتژمێر 8 شاندی دانوستانكاری هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەسەر پشكی هەرێم دەكەن، پەڕلەمنتارێكی یەكێتیش دەڵێت ،” هەرێم و بەغدا وەك حكومەت رێككەوتوون، حكومەتی هەرێم ئامادەیە نەوت رادەست بكات”.

بە پێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی (خەڵك) ، كە لە سەرچاوەیەكی پەڕلەمانی عیراقەوە دەستی كەوتووە بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 8 كۆبونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەسەر جێگیر كردنی پشكی هەرێم لە بودجەی 2021 ئەنجام بدرێت و قوباد تاڵەبانی سەرۆكایەتی دەكات .

هەر بە پێی زانیارییەكان ، حكومەتی عیراق و هەرێم بە جۆرێك ڕێكەوتنیان كردووە و هەرێمیش ڕازی بووە نەوت ڕادەستی سۆمۆبكات ، ئەوە دەمێنێت لە پەڕلەمانی عیراق قسەی سەر بكرێت و هەموو ئەندامانی كورد لە بەغداش ڕازین بەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا هاتووە.

تا مەرجی حكومەتی هەرێم بە ڕادەستكردنی نەوت بە سۆمۆ ئەوەیە ، كە حكومەتی ناوەند پابەند بێت بە دابینكردنی شایستە داراییەكانیەوە، هەرێمیش لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات .