سەردێر

ئەندامانی داعش دادگایی دەكرێن

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی كانوونی دووەمی ٢٠٢١ سەبارەت بە ماددەكانی مافی مرۆڤ خوولێكی ڕاهێنان بۆ كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان بەشدارییان تێدا كرد بوو بەڕێوەچوو، ڕێكخەری ڕاسپاردەنێودەوڵەتییەكان ڕایدەگەیەنێت، ئەو خوولە بۆ برەودانە بە تواناكانی فەرمانبەرانی دەزگا پەیوەندیدارەكان بۆ چۆنییەتی نووسین و وەڵامدانەوەی ڕاسپاردە تایبەتییەكانی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

دیندار زێباری، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان ڕایگەیاند، هەرێمی كوردستان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری هەیە، لەم چوارێوەیەدا دەمانەوێت هەماهەنگی باشترمان هەبێ تاوەكو كە هەموو عێراق لەسەر ئاستی مافی مرۆڤ پێگەی بەهێزتری هەبێت.

دەشڵێت، سەبارەت بە ماددەكانی مافی مرۆڤ خوولێكی ڕاهێنان بۆ كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە كە نوێنەری سەرجەم وەزارەتەكان بەشدارییان تێدا كردووە، چونكە هەرێمی كوردستان پێگەی گرنگی لە ئاستی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئاراستەكردنی ئەو ڕاسپاردانەی لە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە دێن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی كوردستان دامەزراوەی تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ و كاركردن بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەكانمان هەیە، بۆ دادگاییكردنی ئەندامانی داعش هەماهەنگی نێوان هەرێمی كوردستان و وەزارەتی دادی عێراق دروست بووە لە داڕشتنی ڕیكارەكانی ئەم دادگاییكردنە.
خەڵك-ئارام سەردار