سەردێر

بانگهێشتی سەرۆكی زیندانیە سیاسییەكان دەكرێت

 

لەسەر داواكاری پەڕلەمانتار موسەننا ئەمین بانگهێشتی سەرۆكی زیندانیە سیاسییەكانی عێراق دەكرێت بۆ لێپرسینەوە.

لەلاپەڕەی تایبەتی موسەننا ئەمین پەڕلەمانتاری عێراق بڵاوكراوەتەوە، لەدانیشتنی ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٦/١/٢٠٢١ لەپەڕلەمانی عێراق بڕگەی چوارەم لەسەر داواكاری دكتۆر موسەننا ئەمین بانگهێشتی سەرۆكی دەزگای زیندانە سیاسییەكانی عێراق دەكرێت بۆ هۆڵی پەڕلەمان.

ئاماژە بەوە كراوە بانگهێشتكردنەكە بۆ وەڵامدانەوەی دوو بابەتە یەكەمیان، مافی زیندانە سیاسیەكانی هەرێم بەگشتی كە مافێكی كەسیەو وەك میراتی ڕژێمی پێشوو لەئەستۆی حكومەتی ناوەندەو بەكەموكورتی لەهەرێم دابەش دەكرێت و وەكوو مافی هاوشێوەكانیان نیە لەشارەكانی دیكەی عێراق.

بابەتی دووەم ، بۆچی قوربانیانی كیمیایی هەڵەبجە كەئاوارەبوون بۆ ئێران مافی زیندانی سیاسی وەرناگرن وەكوو هاوڵاتیانی خێوەتگەی ڕەفحە؟ لەكاتێكدا بەپێی یاسای زیندانە سیاسیەكان ئەو مافەیان هەیە!