سەردێر

كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەكرێت

لەسەر فیلمەکەیە

دوای ئەوەی میدیاكانی ئێران فیلمێكی نوێیان بڵاوكردەوە لەسەر پشتیوانی قاسم سولەیمانی بۆ مەسعود بارزانی و پاراستنی شاری هەولێر لەهێرشی چەكدارانی داعش نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئێران دەڵێت،”لەگەڵ بەر پرسانی ئێران كۆدەبینەوە”.

نازم دەباغ ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئێران دەڵێت،”لەسەر چۆنیەتی بەرهەمهێنانی فیلمی (توكل) كە تایبەت بە ڕۆڵی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران لەپاراستنی شاری هەولێر لە هێرشی داعش، سبەی كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران ئەنجام دەدەین .

نوێنەری هەرێم لە ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە، وەڵامی رەسمی حكومەتی ئێران وەردەگرین لەسەر فیلمەكە، كە ئایا كۆمپانیایەك بەرهەمیهێناوە یاخود لایەنێكی رەسمی حكومەت بەو كارە هەستاوە.