بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕووداوەكان و نەهێشتنی دیاردەی مەقەستكردن لەسەر شەقامی 100 شێوازی شوێنی یوتێرن كرا بەیەك ئاڕاستەی پێچكردنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، بەمەبەستی كەمكردنەوەی ڕووداوەكان و نەهێشتنی دیاردەی مەقەستكردن لەسەر شەقامی 100 مەتری لای جەوازات بەرامبەر بەهۆلی ئاشتی ئەمرۆ یەكشەممە 24-1-2021 دەستكرا بە گۆرینی شێوازی شوێنی یوتێرن، كرا بەیەك ئاڕاستەی پێچكردنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا پێچكردنەوەكە تەنها بۆ دیوی گەرانەوە بۆلای فلكەی باز دەبێت و لە ماوەی داهاتوودا شوێن پێچێكی دیكە لە خوارتر لە نزیك، كەلێسا تەواونەكراوەكە دەكرێتەوە كەتەنها بەیەك ئاڕاستە دەبێت ئەویش بەرەو لای جەوازاتە بەمەش بەتەواوی كێشەی مەقەستكردنی ئەو شوێنە چارەسەر دەبێت.