سەردێر

هەژماری بانكی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دروست دەكرێت

ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021 لەگەڵ د.عەبدولكەریم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی تیمی بایۆمەتری لە حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی یەكەی ٧٠ و ٨٠ كۆبۆتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و تیمی بایۆمەتری سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ، پڕۆسەی بایۆمەتری هێزەكانی پێشمەرگە تاوتوێ دەكەن.

شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021 لەگەڵ د.عەبدولكەریم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران و بەرپرسی تیمی بایۆمەتری لە حكومەتی هەرێم و نوێنەرانی یەكەی ٧٠ و ٨٠ كۆبۆتەوە.

باسی لەوەشكردووە، لەكۆبونەوە‌كەدا بەوردی پڕۆسەی بایۆمەتری هێزەكانی پێشمەرگە ‌تاوتوێكرا، كە دواجار دەبێتە هۆی رێكخستنەوە و كۆنتڕۆڵكردنی مووچەی هێزەكان و سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە.

ڕوونیشیكردۆتەوە‌،‌ كە هاوپەیمانان بەردەوام جەخت لەسەر پرسی بایۆمەتری دەكەنەوە ، كە دواجار دەبێتە هۆی خێراكردنی پڕۆسەی چاكسازی، بۆیە لە ئێستادا پرۆسەی بایۆمەتری لەناو وەزارەت كۆتایی پێهاتووە و لیستی ناوی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ ئامادەكراوە بۆ ئەوەی بخرێنە ژێر پرۆسەی بایۆمەترییەوە.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا، بڕیاردرا هەژماری بانكی بۆ یەك بەیەكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان دروست بكرێت.