سەردێر

چەند داهات و خەرجییەك دەخرێنە ناو بودجەی گشتییەوە

لە پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هەیە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان بكرێت

ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەسەر داڕشتنی بودجەی ٢٠٢١ لە وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بودجەی هەرێمی كوردستان گشتگیر دەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت.

لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.

ئاماژە بەوەشكراوە لە پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوریدا هەیە كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان بكرێت.

خەڵك-بەشی هەواڵ

No description available.