وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار چەند وێنەیەكی شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر بڵاوكردەوە.
شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا لە هەولێر، یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت، كە درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە.
شەقامەكە بەشێوەیەكی بازنەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە باوەش بە هەولێردا دەكات و بە دەیان شەقامیش لەگەڵ ڕێگەی سەرەكیی دەروازەكانی شاری هەولێر بەستراوەتەوە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو تۆڕە ڕێگەوبانە جاڵجاڵۆكەییەیە، كە بووەتە بەشێك لە ناسنامەی نەخشەی شارەكە.
خەڵك-بەشی هەواڵ