سەردێر

بایدن گۆڕانکاری ئەنجام دەدات

 

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، هاتنی بایدن گۆڕانكاری تەواو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەكات.


چوار ڕۆژە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا دەسەڵاتی گرتووەتەدەست و دەیەوێت نەرمتر لە تڕەمپ كارەكانی بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایی بكات و لە یەكەم هەنگاویشیدا خوازیارە ئێران بگەڕێتەوەسەر ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی.

مەسعود عەبدولخالق چاودێری سیاسی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بە هاتنی جۆ بایدن گۆڕانكاری دروست دەبێت، بەتایبەت ئەو ناكۆكییە توندەی هەبوو لەگەڵ ئێران، تاڕادەیەك هێوردەبێتەوە و پێگەی عێراقیش تۆزێك بەهێز دەبێتەوە و لە كوردستانیش هەست بەوە دەكرێت كە عێراق لە ئیدارەی ئێستای ئەمریكا بەهێزتر دەبێت لەوەی ئێستا.

وتیشی”ئەو ناكۆكییەی تا ئێستا ئەمریكا لەگەڵ توركیا هەیبووە زیاتر دەبێت و تۆزێك پاشەكشێ بە توركیا دەكەن”.

ڕوونیشیكردەوە، ماكگۆرك كە دۆسێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەدەستەوەیە و زۆر دۆستی كوردە، بەڵام پێدەچێت زیاتر بەلای لایەنی سەوز و ئۆپۆزسیۆندا مەیلی هەبێت، ئەوانەش هەمووی هاوكێشەن و دەبێت حسابی بۆ بكرێت كە هاوسەنگی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تڕەمپ فەرمانەكانی سەربازی بوون بەتایبەت دژی ئێران، بەڵام بایدن دەگەڕێتەوە چوارچێوەی ڕێككەوتنە ئەمنییەكەی پێشوو، لەوانەشە ئەو هەموو بڕیارانەی دەرچوون بۆ كشانەوەی هێزی ئەمریكا لە عێراق دەگۆڕێت، چونكە بایدن و تڕەمپ زۆر ناكۆكن.

خەڵك – تەنیا هەورامی