نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.
یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە 24-1-2021، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 145 هەزار 650 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.
وتیشی”بەهای 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 2 ملیۆن و 250 هەزار تمەنی ئێرانییە”.
بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی بەهای دینار لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.
خەڵك-بەشی هەواڵ