سەردێر

وانەی كیمیا كەمكرایەوە

 

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بۆ ئەمساڵی خوێندنی قۆناغی 12ی زانستی بەشێكی وانەی كیمیای لادەبرێـت.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە نووسراوێكدا كە واژووی وەزیری پەروەردەی لەسەرە ئەماژە بۆ ئەوە دەكات، هەڵپەساردنی هەردوو بەندی 9 و 12 لە كتێبی كیمیای پۆلی 12ی ئامادەیی زانستی جێبەجێ دەكرێت، هاوكات بڕیارەكە قوتابیانی دەرەكی و چاككردنی تێكڕای نمرەیش دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد، بڕیارەكە تەنها بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021ە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە مانگی 2ی ساڵی ڕابردووەوە دەرگای قوتابخانەكان داخراون و لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەرگای قوتابخانەكان بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی كرانەوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی ئاداریشەوە قۆناغەكانی دیكەش دست بە پڕۆسەی خوێندن بكەنەوە.

دەقی نووسراوەكە