سەردێر

بەریتانیا هاتوچۆ قەدەغەدەكات

 

حكومەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتوچۆ دەداتە دەست حكومەتە خۆجێییەكان.

حكومەتی بەریتانیا بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و وەك هەنگاوێك بۆ ڕێگریكردن لە تەشەنەكردنی، دەسەڵاتی داوەتە حكومەتە خۆجێیەكان بۆ سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ تا نیوەی مانگی تەمووز.
ڕۆژنامەی تەلەگراف بڵاویكردەوە، دەسەڵاتە قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەئەنجامی گۆڕینی یاساكانی سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا هاتووە كە وەك بەشێك لەسیاسەتی وەزارەتی تەندروستی بۆ حكومەتە خۆجێیەكان ئەنجامدراوە.

خەڵك-بەشی هەواڵ