سەردێر

بەوێنە..بەفر لە هەورامان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی بەفر بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەشێكی زۆری ئەو شەپۆلەش بەر ناوچەی هەورامان كەوت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

وەك نەریتێكی ساڵانە و بۆ وەرگرتنی پشوویەك، دانیشتوانی ناوچەكە بەڕێژەیەكی بەرچاو سەردانی ناوچەكە دەكەن و لەگەڵ سروشتی ناوچەكە و وەرزی زستان و بەفر ئاوێتەی یەكتر دەبن.

وێنەكانی گوندی گەچێنەیە و كەوتووەتە شارەدێی بیارەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە.

هەڵكەوتەی جوگرافی گوندەكە بەشێوەیەكە كە لە باكوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ گوندی هانەی دن و لە باشوورەوە لەگەڵ شارەدێی بیارە و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی كەیمنەی سەر بە شارەدێی پاوە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و لە ڕۆژئاواشەوە لەگەڵ گوندی باخەكۆن هاوسنوورە.

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی