سەردێر

40 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژار دابینكرا

رێكخراوی تەندروستی جیهانی، رێككەوتنێكی لەگەڵ فایزەر- بایۆنتیك بۆ دابینكردنی ٤٠ ملیۆن ڤاكسینی دژەكۆرۆنا بۆ وڵاتانی هەژارنشین واژۆكرد.

لە كۆنفرانسێكی هەواڵیدا ئەلبێرت بۆرلا سەرۆكی كۆمپانیای فایزەر رایگەیاند، ئەو ڤاكسینە بە نرخی تێچوونەكەی دەفرۆشرێت بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەڕێژەی ٩٥٪ كاریگەرە و لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ ڤاكسینەكە دەگاتە دەستی رێكخراوەكە.

كۆمپانیای فایزەر ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جەنگەكە كۆتایی نایەت هەتا جیهانێكی پارێزراومان نەبێت.

خەڵک – بەشی هەواڵ