سەردێر

هیچ لێبڕینێك لەمووچەی فەرمانبەران ڕوونادات

خەڵك-بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ جۆرە لێبڕینێك لە مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەمساڵ ڕوونادات .

ناجی سەعید،ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەك لە مووچەی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2021 نابڕدرێت ، بەڵكو تەنها لە مووچەی پلە باڵاكان كەمدەكرێتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئەوشی ڕاگەیاندووە، ئەو بڕە پارانەی لە چەند دامودەزگایەك كەمدەكرێتەوە بۆ بڕیاری ژمارە 315 تەرخاندەكرێت و لەئێستاشدا لیژنەی دارایی تەنها چەند خاڵێكی تەكنیكی بۆ ئەو بڕیارە ماوە تا بەتەواوی پەسەند بكرێت.

بڕیاری 315 پەیوەستە بەتەرخانكردنی دەرماڵەیەك بۆ ئەو كارمەند و فەرمانبەرانەی لە شوێنە گەرمەكان ئەرك دەبینن كە جێگەی مەترسین و دوورن لەشوێنی نیشتەجێبونیانەوە، بڕیارەكەش فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ دەگرێتەوە.