خەڵك-بەشی هەواڵ
فرمێسكەكانی ئیڤانكا تڕەمپ لەكاتی سەیركردنی وتاری ماڵئاوایی باوكی وەك سەرۆكی ئەمریكا لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەستاودەستێكی زۆری پێكرا.
(دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردەوە، ئیڤانكا تڕەمپ لەكاتی دوا وتاری باوكی وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستی كردووە بە گریان.
ئیڤانكا، تیفانی، جونیور و ئاریك تڕەمپ بەرەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە لە بنكەی ئاسمانی ئەندروز، ئەو شوێنەی باوكیان دوا وتارێكی بۆ هەوادارانی خوێندنەوە ئامادەبوون، تیفانی و جونیور بەپێچەوانەی خوشكە گەورەكەیان لەكاتی ماڵئاواییدا توانیان زاڵ بن بەسەر خۆیاندا و نەگرین.
ئەمەش لەكاتێكدایە، دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەكاتی سوێندخواردنی جۆ بایدن، وەك 46ەمین سەرۆكی ئەمریكا ئامادە نەبوو.
Ivanka cries while watching her father make his final speech as President https://t.co/Z96F5DCW5l
— Daily Mail US (@DailyMail) January 20, 2021