سەردێر

تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا لە هەرێم بۆ كەمترین ئاست دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە تەنها 85 حاڵەتی تووشبوون و 2 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركرداوە و ئەوەش بە كەمترین ژمارە بە بەراورد بە چەند مانگی ڕابردوو دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3699 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكانی هەرێم ئەنجام دراوە و تێیدا 85 حاڵەت پۆزەتیف بوون و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی مردووان بە پەتاكە كەمی كردووە و تەنها 2 حاڵەت لە هەولێر و دهۆك تۆماركراوە.

ئاشكراشی كردووە، بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە تۆماركراوە، كە گەیشتۆتە 954 كەس، كە نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

No photo description available.