سەردێر

بەوێنە؛ قورسترین ڕووداوی هاتووچۆ لە سلێمانی ڕوویدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وێنەی قورسترین ڕووداوی هاتووچۆ بڵاودەكاتەوە، كە تێیدا ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW) خۆی كێشاوە بە ستوونێكی كارەبادا و شۆفێرەكەی بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگەی ڕاپەڕین- تاسڵوجە ڕوویدا و شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری (BMW) بریندارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ بەردەوام هۆشداری دەدەن بە شۆفێران خێرایی كەم بكەنەوە و ڕێنماییان دەكەن لە وەرزی سەرما و بەفر و باراندا ئەگەری بەستنی شەقامەكان هەیە و پێویستە شۆفێران پابەندی ڕێنماییەكان بن.