سەردێر

تاران: گفتوگۆ ناكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند بە هیچ شێوەیەك ئێران ئامادەنییە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی بكاتەوە سەرلەنوێ.

مەحمود واعزی بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئێرنا رایگەیاند هیوادارن بایدن هەمان سیاسەتەكانی حكومەتی پێشوو دووبارە نەكاتەوە.

وتیشی: سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ زیانی گەورەی بە ئەمریكا گەیاند و شكۆی ئەمریكای شكاند.

رونیشیكردەوە بەلای ئێرانەوە گرنگ نییە چ لە ئەمریكا روو دەدات، بەڵام رێككەوتنی ناوەكی دەوەستێتە سەر ئاستی جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانەوە، كە ئەوان راستگۆن بە جێبەجێكردنی پابەندبوونەكان رەوشەكە دەگۆڕێت.

راشیگەیاند جارێكی دیكە گفتووگۆ لەسەر رێككەوتنی ناوەكی ناكرێتەوە، گەڕانەوەش بۆ رێككەوتنی ناوەكی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆی یان نا، ئەوەی گرنگە هەڵوەشاندنەوەی رێكارەكانی قەدەغەیە دژی گەلی ئێرانی.