خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات رێگای هەڕوتە و بەشی سەرەوەی دەباشان بەكارنەهێنن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، لەئێستادا ڕێگەی هەڕوتەو بەشی سەرەوەی دەباشان بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی بەستویەتی.
وتیشی: داوا لەشۆفێران دەكەین، لەئێستادا تەنها لەتونێلی پێشڕەوە هاتوچۆ بكەن.
بەهۆی شەپۆلی بەفربارینی چەند رۆژی رابردوو و دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی لە شەوی رابردوو، زۆرێك لە رێگاوبانی ئەو ناچانەی بەفریان لێباریوە بەستویەتی.