خەڵك – بەشی هەواڵ
بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێك لە كەناراوەكانی لیبیا، ٤٣ كۆچبەری نایاسایی گیانیان لە دەستدا.
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، كەشتییەكی كۆچبەران، لە نزیك كەناراوەكانی لیبیا ژێرئاوكەوتووە و ٤٣ كەس گیانیان لە دەستداوە و ١٠ كۆچبەری تریش ڕزگار كراون.
بەلەمەكە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە شاری زاویە لە ڕۆژئاوای تەرابلوس بەرەو سنوورەكانی ئیتاڵیا بەڕێكەوتووە و بەهۆی خراپی كەشوهەوا، بزوێنەرەكەی لە كار كەوتووە.
جێی ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ كۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لە دەستداوە.