سەردێر

نەخۆشخانەكانی هەرێم پێشوازی لە بریندارەكانی بەغدا دەكەن

نەخۆشخانەكانی هەرێم پێشوازی لە بریندارەكانی بەغدا دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكومەت نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغدا بكەن و چارەسەری پێویستیان بكەن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە وەزیری تەندروستی هەرێم لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری تەندروستی عیراق پێی ڕایگەیاند كەوا لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ئامادەیە بۆ هەر هاوكاریەكی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەكان ئامادەن بۆ پێشوازیكردنی برینداران و چارەسەركردنیان.

ئامادەین بۆ پێشكەشكردنی هەر هاوكاریەك پێویست بێت
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراون و ئامادەن پێشوازی لە بریندارانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغداد بكەن و چارەسەری پێویستیان بكەن.
هەر ئەمڕۆ ڕێزدار (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز (د. حسن التمیمی) وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ پێی ڕایگەیاند كەوا لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار (مەسرور بارزانی)، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هەر هاوكاریەكی پێویست و سەرجەم نەخۆشخانەكان ئامادەن بۆ پێشوازیكردنی برینداران و چارەسەركردنیان.
بەڕێز وەزیری تەندروستی عیراقی فیدڕاڵ وێڕای ڕێز و سڵاوی زۆر و سوپاسگوزاری بۆ جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەم هەڵوێستەی بە گرنگ و هەڵوێستێكی مرۆڤدۆستانە وەسف كرد.
وەزارەتی تەندروستی
21 كانونی دووەم 2021