سەردێر

گەرمیان؛ پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل بریندارێكی لێدەكەوێتەوە

گەرمیان؛ پێكدادانی دووئۆتۆمبێل بریندارێكی لێدەكەوێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سەر ڕێگای كەلار و دەربەندیخان، یەكێك لە شۆفێرەكان بریندار بوو بۆ وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-1-2021 لە سەر ڕێگای كەلار و دەربەندیخان لە شارەدێی باوەنوور، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا پیكاب و سایلۆ ڤاڵڤۆ شۆفێری پیكابەكە بریندار بوو.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، لەدوای ڕووداوەكەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد كرا و لەلایەن تیمی هاتووچۆی باوەنورە وە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏دەرەوە‏‏‏وێنەکە ڕەنگە ئەمانە لەخۆبگرێت: ‏‏دەرەوە‏‏