سەردێر

زیاتر لە 800 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 809 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 1805 كەسیش چاكبوونەتەوە و 9 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیانلەدەستدا.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 38 هەزار و 390 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 809 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و نەینەوا كەربەلا بوون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 262 و لە نەینەوا 90 لە كەربەلا 88 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقیشدا ئاماژەی پیكراوە” لە سلێمانی 26، هەولێر 17، و دهۆك 34 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 1805 تووشبووی كۆرۆنا كردووە كە زۆربەیان لە دهۆك و هەولێر و سەڵاحەدین و سلێمانی بوون، ویڕای گیانلەدەستدانی 9 كەس بەهۆی پەتاكە كە دوانیان لە سلێمانی بوون.