سەردێر

كازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكاندا كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆمك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، كۆدەبێتەوە.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، سەرچاوە ئەمنییەكان بە میدیاكانی عیراقیان ڕاگەیاند:”كازمی كۆبوونەوە بە هەریەك لە وەزیری ناوخۆ و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی پۆلیسی بەغدا و فەرماندەكانی فیرقەكانی پۆلیسی فیدراڵی دەكات”.

بە وتەی سەرچاوەكە”تیمی چاودێری و بەدواداچوونی سەر بە سەرۆك وەزیران، لەئێستادا لە بارەگای ئۆپەراسیۆنەكان بەغدایە و چاوەڕوانی گەیشتنی كازمی دەكەن”.

بەپێی زانیارییەكان، مەبەست لە كۆبوونەوەكەی كازمی لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكان، گفتووگۆكردنە لەسەر دوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی ئەمڕۆی ناوچەی تەیەران لە بەغدا كە تێیاندا 28 كەس كوژران وز 88 كەسی تر برینداربوون.