سەردێر

شۆفێرێك گیانی لەدەستدا

 

خەڵك-بەشی هەواڵ
لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە ڕێگای نێوان كۆیە و سلێمانی شۆفێرێكی تەمەن 45 ساڵ گیانی لەدەستدا.

زاهیر محەمەد بەڕێوەبەری هاتووچۆی كۆیە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ لە رێگای نێوان( كۆیە و سلێمانی ) واتا دەشتی كۆیە روداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمۆبێ لە جۆری نیسان دەبڵ كابینە و تویۆتا دەبڵ كابینە ڕوویدا.

وتیشی: ڕوداوەكە بووەهۆی گیان لە دەستدانی شۆفێرێك بەناوی شوكر قادر حەسەن تەمەن 45 ساڵ و بریندار بوونی شۆفێرەكەی تر.